کوردستانی
كوشتنى كۆڵبه‌ره كورده‌كان به‌رده‌وامى هه‌یه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
كوشتنى كۆڵبه‌ره كورده‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رده‌وامى هه‌یه و له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو نزیكه‌ى 15 كۆڵبه‌ر كوژراون و به ده‌یانیش برینداربوون.
به‌پێى ئامارێكى رێكخراوى هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ "له ماوه‌ى دوو مانگدا 13 كۆڵبه‌ر له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به ته‌قه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كانى ئێران كوژراون و 78 كۆڵبه‌ریش برینداربوون".
ئه‌وه‌ش باسكراوه "رۆژى رابردوو كۆڵبه‌رێك بە ناوی مێهرداد عەبدوڵڵازادە، خه‌ڵكى شارى سەردەشت بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كانى ئێران له به‌رزایی كه‌وته خواره‌وه و گیانى له‌ده‌ستدا".
ناوبراو تەمەنى 20 ساڵ بووه و لە بەرزاییەکانی بێتووش، بەر بووەتەوە و گیانی لەدەست داوە.
ع،ه