گێتی

سویسرا كۆنفرانسێك بۆ نێوەندگیریی رووسیا و ئۆكرانیا رێكدەخات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سویسرا كۆنفرانسێك بۆ نێوەندگیریی رووسیا و ئۆكرانیا رێكدەخات
مەودا میدیا- 
بڕیارە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ سویسرا كۆنفرانسێكی تایبەت لە ئۆكرانیا رێكبخات كە تایبەتە بە هێنانە كایەی ئاشتیی لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا و كۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان. 

ئاری محەمەد قەرەداغی، ئەندامی پارتی سۆسیال دیموكراتی سویسرا بە مەودا میدیای راگەیاند، كۆنفراسەكە بە دەستپێشخەریی سویسرا و ئۆكرانیا و بە بەشداریی وڵاتانی گرووپی حەوت و چەند وڵاتێكی تر بەڕێوەدەچێت كە كۆنفرانسێكی ئاستبەرزە و مەبەست لێی بەرقەراركردنی ئاشتیی و كۆتاییهێنانە بە جەنگ لە نێوان رووسیا و ئۆكرانیا. 

وتیشی، هەرچەندە كۆنفراسەكە پەیوەندی راستەوخۆی بە رووسیاوە هەیە، بەڵام رووسیا لە ئێستاوە ئیدانەی رێكخستنی ئەو كۆنفراسە دەكات و نایەوێت بەهیچ شێوەیەك بەشداریی تێدا بكات، چونكە پێیوایە سویسرا بە لایەنگیریی ئەمریكا ئەو كارە دەكات و لە بەرژەوەندی ئەمریكا دەشكێتەوە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئێستا هاوكارییەكان بۆ ئۆكرانیا كەمی كردووە، ئۆكرانیاش ترسی لەوە هەیە كە بەهۆی درێژەكێشانی جەنگەكەوە پشتگیریی وڵاتانی ئەوروپا لە رووبەڕووبوونەوەی رووسیا لەدەستبدات، بۆیە پشتگیریی تەواو لە كۆنفرانسەكە دەكات و دەیەوێت بە هەرشێوەیەك بێت ئەو جەنگە رابگیرێت. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان