کوردستانی

تەرمی ئەفسەرێكی پاسەوانی سنور لە ماڵه‌كەیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی ئەفسەرێكی پاسەوانی سنور لە ماڵه‌كەیدا دۆزرایەوە

مەودا میدیا-
لە سنوری ئیدارەی راپەڕین تەرمی ئەفسەرێك لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش رووداوەكە خۆكوژییە. 

رائید رابەر، وتەبێژی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، تەرمی ئەفسەرێكی پاسەوانی سنور بە پلەی عەقید لە ناو ماڵەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە كە ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیاربووە.

وتیشی، بەپێی ئەو لێكۆڵینەوە سەرەتاییانەی كە لەسەر تەرمی ئەفسەرەكە كردوویانە بۆیان دەركەوتووە كە كردەوەكە خۆكوژیی بووە و بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف خۆی كوشتووە. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لێكۆڵینەوەكان سەرەتایین و بەردەوام دەبن لە لێكۆڵینەوەكان تا ئەوكاتەی ئەنجامی تەواوەتی رووداوەكەیان بۆ رووندەبێتەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان