کوردستانی

بودجەی پێویست بۆ رێگای كەلار-سلێمانی تەرخان دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بودجەی پێویست بۆ رێگای كەلار-سلێمانی تەرخان دەكرێت

مەودا میدیا- 
لە سەردانەكەیدا بۆ گەرمیان قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند پرۆژەیەكی نوێی كردەوە و بەڵێنیشیدا بە تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی رێگای نێوان كەلار-سلێمانی. 

چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند، قوباد تاڵەبانی لە سەردانەكەیدا بۆ گەرمیان و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سنورەكە بەڵێنیداوە كە بودجەی پێویست بۆ تەواوكردنی رێگای نێوان كەلار-سلێمانی تەرخان بكرێت بۆئەوەی هەرچی زووە كارەكانی پرۆژەكە تەواو بكرێت.

وتیشی، جێگری سەرۆكی حكومەت چەند پرۆژەیەكی نوێی لە گەرمیان كردووەتەوە و بەڵێنی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی تریشی لە گەرمیانداوە لە گرنگترینیشیان، كردنەوەی شوێنەواری سەرای كۆنی كفری دوای نۆژەنكردنەوەی لەسەر ئاسەوارە كۆنەكەی خۆی و  كردنەوەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی گەرمیان هەر لە قەزای كفری. 

ئاماژەی بۆئەوەشكرد، قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە بە جێبەجێكردنی پرۆژەیەكی گەشتیاریی لەسەر بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای كفری. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان