گێتی

ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ هێرشى دووه‌م

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ هێرشى دووه‌م

مه‌ودا میدیا-

دواى هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ سه‌ر ئیسرائیل، به‌رپرسێكى باڵاى ئێران رایگه‌یاندووه‌، وڵاته‌كه‌ى نایه‌وێت شه‌ڕ بكات.

بەرپرسێکی باڵای ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی جەزیرە رایگه‌یاند" ئێران بەدوای شەڕدا ناگەڕێت، بەڵام ئەگەر بسەپێندرێت ئامادەیە بۆی و بژاردەی بەرفراوانی هەیە".

ئەم بەرپرسەى كه‌ خۆى ئاشكرانه‌كردووه‌ هۆشداری داوه‌تە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل و بە کەناڵی جەزیرەی وتووه‌ " ئێران ئامادەیە بۆ ئاستی دووەمی وەڵامدانەوە لە رێگەی ئەو چەکەوە کە پێشتر لە دژی ئیسرائیل بەکاری نەهێناوە".

شه‌وى شه‌ممه‌ له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه‌، ئێران له‌ رێگه‌ى سه‌دان موشه‌ك و درۆنه‌وه‌ هێرشى كرده‌ سه‌ر ئیسرائیل.

ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان