کوردستانی
چه‌ندین پرسى گرنگ تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان باسكران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین پرسى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان باسكراوه.
دوێنێ دووشه‌ممه، هه‌ر یه كه‌له جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاو سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له كۆشكى سپى له واشنتۆن كۆبوونه‌وه و ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌تبوو به چه‌ندین بابه‌تى گرنگ و له‌ناویشیاندا چه‌ندین پرسى تایبه‌ت هه‌بوو به هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیداره به هه‌رێمى كوردستان، پرسى هه‌ڵبژاردنى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستانبوون سودانى باسى له‌وه‌كرد پێویسته هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم له واده‌ى خۆى به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ئه‌نجامى خراپى ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بایدن له باره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا داواى كردووه كۆتاییان پێ بهێنرێت و پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش به گرنگییه‌وه باسكراوه كه چاره‌سه‌ر كراوه.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر دەستپێککردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئه‌نجامدانی هەڵبژاردن له هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى خۆی.
سودانى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه چه‌ندین راسپارده‌ى گرنگى پێدراوه، له دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غداو له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعه‌كان و ئیتارى ته‌نسیقى كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى راسپاره‌ده‌كانى ئه‌مه‌ریكا به عیراق و كارى داهاتووى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى عیراق.
ع،ه