کوردستانی

غیاباتى ئه‌و مامۆستایانه‌ سڕایه‌وه‌ كه‌ كاتى بایكۆت سزادرابوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


غیاباتى ئه‌و مامۆستایانه‌ سڕایه‌وه‌ كه‌ كاتى بایكۆت سزادرابوون

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان رایگه‌یاند،په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى غیاباتى ئه‌و مامۆستایانه‌ى سڕییه‌وه‌ له‌كاتى بایكۆت غیابدرابوون.

سامان عه‌لى، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى داكۆكى له‌ مافى مامۆستایان به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "چه‌ندین رۆژه‌ له‌ هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌كانى سلێمانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى بۆ سڕینه‌وه‌ى غیاباتى ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه‌ له‌كاتى بایكۆت غیابدرابوون".

باسى له‌وه‌شكرد "دواى چه‌ندین دانیشتن و گفتوگۆ، دواجار  بڕیاریدا به‌ سڕینه‌وه‌ى غیاباتى ئه‌و مامۆستایانه‌و لابردنى سزاكه‌ى سه‌ریان".

وتیشى "یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى به‌ نوسراوى فه‌رمى بڕیارى سڕینه‌وه‌ى غیاباتى ئه‌و مامۆستایانه‌ى په‌سه‌ندكرد، كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو په‌روه‌رده‌كانى تر غیاباتى مامۆستایان بسڕێته‌وه‌.".

له‌ ماوه‌ى بایكۆتى مامۆستایانى سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌ سه‌دان مامۆستا به‌هۆى بایكۆته‌وه‌ غیابدرابوون.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان