کوردستانی
یه‌كێتى هیچ پێشنیارێك قه‌بوڵ ناكات بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشنیارێكى پارتيى ديموكر اتيى كوردستاني قه‌بوڵكردبێت بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و به‌رپرسێكى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، هیچ پێشنیارێك قه‌بوڵ ناكه‌ین.
به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "یه‌كێتى سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌واده‌ى خۆى و هیچ قسه‌یه‌كیشى له‌سه‌ر دواخستن نه‌كردووه و ئه‌و پێشنیارانه‌ش قه‌بوڵ ناكات كه باس له دواخستنى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".
باسى له‌وه‌شكرد" هه‌ڵبژاردن مافى دیموكراسى هاوڵاتییانه و پێویسته له‌واده‌ى خۆى ئه‌نجامبدرێت، هه‌رێمى كوردستان له‌و قۆناغه‌دا پێویستى به هه‌ڵبژاردنه و ناكرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێك مه‌ترسى بخرێته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان".
قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ تیمى حكومه‌ت له ئیداره‌ى گه‌رمیان رایگه‌یاندووه "یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانه له‌واده‌ى خۆى و ئاماده‌كارى كردووه".