گێتی

هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ئێران و ئاماده‌كارییش كراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر ئێران و ئاماده‌كارییش كراوه‌

مه‌ودا میدیا-

ئیسرائیل وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى له‌ هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كاته‌كه‌ى دیارینه‌كراوه‌.

ئه‌نجومه‌نى جه‌نگى ئیسرائیل بڕیاریداوه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و هێرشه‌ى ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وڵاتانى ناوچه‌كه‌ى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كاتى هێرشه‌كه‌ى دیارینه‌كردووه‌.

گه‌وره‌ وڵاتانى زلهێز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین ئیسرائیل هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران و له‌و باره‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند "پێویسته‌ ئیسرائیل رازى بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هێرش نه‌كاته‌ سه‌ر ئێران".

بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران، ئیسرائیل ده‌سته‌ى هێزى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌بن له‌ هه‌ر كاتێكدا كه‌ پێیان راگه‌یه‌ندرا هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران.

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان