کوردستانی

هێشتا بڕیار له‌ ناردنی سێ مووچه‌نه‌دراوه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێشتا بڕیار له‌ ناردنی  سێ مووچه‌نه‌دراوه‌كانی  فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌دراوه‌
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بڕیاری پێدانی سێ‌ مووچەی مانگەكانی كۆتایی ساڵی 2023 لای داگای فیدراڵییە و هێشتا بڕیاری لەسەر نەدراوە. 

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، لە 25ی شوباتەوە بە واژۆی 25 پەرلەمانتار داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیران كردووە سێ مووچە نەدراوەكانی مانگەكانی كۆتایی ساڵی رابردوو بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت. 

وتیشی، لە وەڵامی داواكەی ئێمەدا، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران وتوویەتی، پابەندین بە یاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بۆیە دەبێت رای ئەوان وەربگرین. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لارینەبوونی خۆیان و واژۆی پەرلەمانتارانیان كردووەتە یاداشتێك و ئاراستەی دادگای فیدراڵییانكردووە بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری لە بارەوە بدەن. 

باسی لەوەشكرد، تا ئێستا روون نییە كە وەڵامی دادگای فیداراڵیی چی دەبێت، ئایا بڕیار لە ناردنی ئەو سێ‌ مووچەیە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەدات یان نا، بۆیە چاوەڕێی وەڵامی دادگای فیدراڵیی دەكەن.  
ئ پ 





Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان