کوردستانی

زیاتر له‌ 37 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر له‌ 37 هه‌زار كه‌س داده‌مه‌زرێندرێن

مه‌ودا میدیا-

ناوى زیاتر له‌ 37 هه‌زار مامۆستاى وانه‌بێژ ره‌وانه‌ى به‌غدا كراوه‌ به‌ مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان و نوێنەری گشتیی وانەبێژانیش ده‌ڵێت، له‌ ئێستادا ئێمه‌ چاوه‌ڕوانى به‌غدا ده‌كه‌ین.


عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێم ئاشكرایكرد، به‌ مه‌به‌ستى دامه‌زراندن، وەزارەتی پەروەردە ناوی 37 هەزار و 700 وانه‌بێژی ناردووە بۆ بەغدا.

وتیشى، ئێمه‌ لە ئێستاوه‌ چاوەڕوانى وەڵامی بەغدا ده‌كه‌ین تاوه‌كو وانه‌بێژان دابمەزرێن.


یه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، چه‌ند ساڵه‌ مامۆستایانى وانه‌بێژ چه‌ندین خۆپیشاندانیان به‌ مه‌به‌ستى دامه‌زراندنیان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ماوه‌ى رابردوویشدا، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئامادەکاری دەکەن بۆ ناردنی لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ تەواوی مووچەخۆراندا مووچەکانیان وەربگرن.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان