کوردستانی

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی پەیامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داواكارى هه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی  پەیامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داواكارى هه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییه‌وه‌،مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و داوا دەكات هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئێزدییەكان كاراتر بكرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و چەرمەسەرییەكانیان پەیوەست نەكرێن بە بابەتی ترەوە.

دەقی پەیامەكە:

بە بۆنەی سەری ساڵی ئێزدیی، پیرۆزبایی گەرم لە خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین جەژنەكەیان بە شادی و ئارامی ببەنەسەر.

ئێزدییەكان پێكهاتەیەكی رەسەنی كوردستانن و لە كاروانی بزوتنەوەی كوردایەتی و بە تایبەتی لەشۆرشی نوێدا چەندین سەركردە و فەرماندەی لێهاتوویان بەشداریی كارایان هەبووە و لەنێو خەباتی پێشمەرگایەتییدا گیانیان بەخشیوە، لە مێژووی دێرین و هاوچەرخیشدا چەندین جار لە لایەن دووژمنانەوە رووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە، بەتایبەتی لە هێرش و پەلامارەكانی چەند ساڵی رابردووی تیرۆریستانی داعش، بەڵام ئێزدییەكان پێداگرییان لەمانەوەی شوناسی خۆیان كردووە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئەرك و پابەندبوونی پتەوی خۆی دەزانێت وەك هەمیشە پارێزەری شوناسی تایبەتمەندییەكانی ئێزدییەكان بێت و داواش دەكات هەنگاوەكانی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانیان بە هەماهەنگی زیاتری حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی  كاراتربكرێت لە پێناو گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان و چەرمەسەرییەكانیان پەیوەست نەكرێن بەبابەتی ترەوە.

لەپێناو داهاتوویەكی گەشتر و پتەوكردنی گیانی پێكەوە ژیان لە نێوان گشت پێكهاتەكانی كوردستان وعیراقدا، تەئكید لە دابینكردنی ژیانێكی شایستەو سەربەرزانە بۆ ئێزدییەكان و گشت پێكهاتەكانی تری كوردستان وعیراق دەكەینەوە.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


پ ح ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان