کوردستانی
پارتى ده‌توانێت رێگرى بكات له ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وامه و پارتیش تاوه‌كو ئێستا به‌شدارى نه‌كردووه و گومانى ئه‌وه هه‌یه رێگریش بكات له به‌رێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردن، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقیش ده‌ڵێت، له رووى یاساییه‌وه ناتوانێت رێگرى بكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌توانێت و پێىده‌كرێت نه‌هێلێت هه‌ڵبژاردن بكرێت.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، پارتى ئه‌گه‌ر بیه‌وێت رێگرى بكات له ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت چونكه ده‌سه‌ڵاتداره له دوو پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان كه ئه‌ویش هه‌ولێر و دهۆكه، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى زیانى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌زموونى حكومڕانى و پرۆسه‌ى دیموكراسىیی.
وتیشى، ته‌نانه‌ت زیانى بۆ خودى حزبه‌كه‌ى خۆشیان ده‌بێت چونكه حزبێكه نزیكه‌ى 70 ساڵه بانگه‌شه‌ى دیموكراسیى ده‌كات، به‌ڵام ئێستا به جۆرێك له جۆره‌كان رێگرى بكات له پرۆسه‌یه‌كى وا هه‌ستیار كه حكومه‌ت و په‌رله‌مان ماوه‌ى به‌سه‌رچووه و ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و كۆمیسیۆنیش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، به‌وانه‌ش ئێستا هه‌رێم له زنجیره‌یه‌ك قه‌یراندایه و قه‌یرانى تریشی بۆ زیاد ده‌بێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه یاسایی روونیكرده‌وه، پارتى له رووى یاساییه‌وه ناتوانێت رێگرى بكات له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت و ئه‌و لێكه‌وتانه‌شى بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت كه باسم كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له‌مپه‌ر درروست بكات هه‌ر ده‌توانێت چونكه ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ستدایه.
پ ح ع