کوردستانی
پێنج تیرۆرستی داعش كه دووانیان پلەی ئەمیریان ھەبووە له گه‌رمیان كوژران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، کوژرانی پێنج تیرۆرستی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عیراق و لیوای 16ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لە قەزای کفری راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، دووان له‌و تیرۆرستانه پلەی ئەمیریان ھەبووە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆ رایگه‌یاندووه، پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی ورد و دروست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماندۆ له جموجوڵی ژماره‌ك تیرۆرست و بوونی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچه‌یه، كاتژمێر 6.00 ی سه‌ر له به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی هاوپه‌یمانان و دژه‌تیرۆری عیراق و لیوای 16ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئۆپراسیۆنێكیان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌ی تاوێركه‌وه‌ی سنووری قه‌زای كفری سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدا.
ئاشكراشى كردووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و عیراق له ئاسمانه‌وه بۆردوومانی چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی داعشیان كرد و له زه‌مینیشه‌وه هێزه‌كانی كۆماندۆ و لیوای 16ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دژه‌تیرۆری عیراق له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیانكرده سه‌ر مۆڵگه و حه‌شارگه‌كانی تیرۆرستان.
ئه‌وه‌ش هاتووه، له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌ك له‌ناو بران و لاشه‌ی پێنج تیرۆرستیش كه‌وته ده‌ست "كوڕانی كۆماندۆ"، كه دوو له تیرۆرستان پله‌ی ئه‌میریان هه‌بووه، هاوكات ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ماتۆرسكیلدا گیرا، هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئۆپراسیۆنه‌كه نه‌كه‌وت.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی كۆماندۆ جه‌خت ده‌كاته‌وه، جارێكی دیكه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه به خوێنمان هاوشێوه‌ی شه‌هیدی فه‌رمانده ئاكام عومه‌ر ده‌بینه قه‌ڵغانی پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان
پ ح ع