گێتی
جهبار یاوهر: ئێران بۆ ههمووانى سهلماند كه تواناى ههیه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمینداری پێشووی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پێیوایە ئێران توانیویەتی هێز و توانای سەربازی و مووشەکی خۆی بە ئیسڕائیل و وڵاتانی دیکە نیشان بدات.
فەریق جەبار یاوەر، ئهمیندارى پێشووى هێزى پێشمهرگهى كوردستان رایگهیاند "هێرشی درۆنی و مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەگەر بێین لە رووی عەمەلیاتی ئۆپراسیۆنەوە شرۆڤەی بۆ بکەین، راستە زیانێکی گەورەی نەداوە لە ئیسڕائیل بەڵام لە رووی ستراتیجییەوە دەتوانین بڵێین، ئاگادار کردنەوەی حکومەتی ئیسرائیل بوو کە هەر کاتێک ئێران بیەوێت زۆر بە ئاسانی هەر ناوچەیەک کە حەز بکات لە ئیسرائیل بۆردوومانی دەکات".
باسى لهوهشكرد "بۆ هەموان دەرکەوت کە درۆنەکان و رۆکێتە بالیست و کرووزەکانی ئێران زۆر بە ئاسانی گەیشتنە ئیسرائیل".
ئهوهشى خستهڕوو "راستە ئەوان ئامانجیان ئەوە نەبوو کە کوشتوبڕێکی زۆر بکەن و پەلاماری خەڵکی سڤیلی مەدەنیان نەدا و تەنیا نامەیەک و هۆشدارییەک بوو بۆ ئیسرائیل کە پێی بڵێن لە هەر کاتێک بمانەوێت مووشەک بارانتان دەکەین".