گێتی
له ئێران كچێكى تر هاوشێوه‌ى ژینا ئه‌مینى كوژراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه، كچێكى ته‌مه‌ن 14 ساڵ له وڵاتى ئێران به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به حیجابه‌وه له لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌و وڵاته راگیراوه و دواتریش له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانى له ده‌ستداوه.
به‌پێى هه‌واڵى میدیا ئێرانییه‌كان، چه‌ند كچێك له لایه‌ن پۆلیسى ژنان له ئێران به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونیان به حیجاب ده‌ستگیركراون و دواتریش ئازاردراون و لێیان دراوه و ئه‌و كچه‌ش به‌هۆى ئه‌شكه‌نجه‌وه گیانى له ده‌ستداوه.
به‌ڵام عەقید سەعید راستی، سەرۆكی ئۆپراسیۆنەكانی پۆلیسی تاران ئه‌و هه‌واڵه‌ى ره‌تكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه‌كردووه "شتێكى له‌و جۆره بوونى نییه".
له ماوه‌ى ساڵى رابردووتر كچێك به‌ناوى ژینا ئه‌مینى، به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوون به پۆشینى حیجاب له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێدانێكى زۆر گیانى له‌ده‌ستدا و دواتریش خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تى خه‌ڵكى ئێرانى به‌دوادا هات و چه‌ندین مانگ ئێران كه‌وته حاڵه‌تێكى ئاڵۆز و پشێوى.
ع،ه