کوردستانی
ژمارهیهك كاندید دوورخرانهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەنجوومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عیراق دوورخستنهوهى چهند كاندیدێكى لیست و لایهنهكانى بۆ ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان راگهیاند.
له بهیاننامهیهكى كۆمسیۆنى عیراق هاتووه " بەهۆى نەبوونى مەرجەکانى خۆبەربژێرکردن بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجوومەنى کۆمیسیارانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عیراق گۆڕانکاریى لە لیستى بەربژێرەکان کرد و چەند بەربژێرێکیشى دوورخرانەوە".
لە نووسراوەکەدا گۆڕانکارییەکان بەمجۆرە دیارییکراون:
دوورخستنەوەى پەخشان عەبدولڕەحمان و دانانى ئامینە محەمەدى لەجێگەى.
دوورخستنەوەى ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز و دانانى رەنگین جەبار لە جێگەى.
دوورخستنەوەى سارا نەجمەدین لە لیستى بەرەى گەل و دانانى یاد فیکرەت لەجێگەى.
دوورخستنەوەى كاوار نیعمەت لە لیستی هەڵوێست لە بازنەی دهۆك.
زیادکردنى نەرمین محەمەد ساڵح بۆ لیستی بزووتنەوەی رابیتەی ئیسلامی لە بازنەی هەولێر.
ع،ه