کوردستانی
پارتى داوا ده‌كات به زووترین كات داواكارییه‌كانى جێبه‌جێبكرێت تاكو هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مه‌سعود بارزانی، لە دیدارێكدا لەگەڵ تۆماس سیلەر، باڵیۆزی یەكێتیی ئەورووپا لە عیراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، پارتی داوا دەكات بە زووترین كات ئەو سەرنج و بابەتە تەكنیكیانەی كە رێگرن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی تەندروست چارەسەر بكرێن.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌ڵێت، ناكرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاریكراوە هەڵبژاردنێكی پاك بەڕێوەبچێت.
راشیده‌گه‌یه‌نێت، دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوە بچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت.
تێبینییه‌كانى پارتى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، كه له دیداره‌كه‌دا خستوویه‌تییه‌ڕوو، بێبەشكردنی پێكهاتەكان لە هەڵبژاردن و زۆربوونی گیروگرفتی تەكنیكی و دەستكاریی نادەستووریی یاسای هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ دیزاینی پێشوەختەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بووه.