کوردستانی
كۆمەڵی دادگەریی لهسهر ههڵبژاردن و بڕیارى دادگا راگهیهندراوێك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئهمڕۆ چوار شهممه 17ى نیسانى 2024، كۆمەڵی دادگەریی كوردستان كۆبووهوه و لهسهر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا تاكید دەكاتهوه و راشیدهگهیهنێت، پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی دەكەن.
دەقی راگەیەندراوەكەى كۆمهڵ:
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەسەرپەرشتیی مامۆستا عەلی باپیر و لە شاری سلێمانیی، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی نیسانی ٢٠۲٤، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کۆبوەوە.
پاش گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی وردی ڕووداو و پێشهاتەکانی ئێستا، ئەنجومەنی باڵا جەختدەکاتەوە لە:
یەکەم: ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتیش عێراق، بە بارودۆخێکی نائاساییدا تێدەپەڕێت کە ئەوسەری دیارنییە.
کۆمەڵی دادگەریی دەخوازێت کە هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی، پارێزراو و دووربێت لە دەرهاویشتە و دەرەنجامەکانی ئەو بارودۆخە نوێیە ناوچەکەی تێکەوتووە.
ئەرکی دەسەڵاتدارانی هەرێمە، بەرپرسیارانە مامەڵە و رەفتاربکەن و، کارێک نەکەن کە خەڵکی هەرێمی کوردستان بخەنە دۆخێکەوە کە دەرەنجامی نەخوازراوی لێ بکەوێتەوە کە دواتر چارەسەری ئەستەم بێت.
دووەم: پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیی بۆ چارەسەر و کۆتاییهێنان بە کێشە و قەیرانی چەندین ساڵەی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان .
سێهەم: سەبارەت بە هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ جەخت لە بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکاتەوە لەو کاتەی کە دیاریکراوە و دژی هەر جۆرە هەوڵ و هەنگاو و نیازێکین بۆ دواخستنی.
پێمانوایە دواخستنی پرۆسەکە، هەرێمی کوردستان دەخاتە بەردەم مەترسیی و ئەگەری هەیە ئەوەشی ماوە لە دەستی بدەین.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
ئەنجومەنی باڵا
پ ح ع