کوردستانی
شه‌قامى به‌رزه‌پردى كه‌لار ــ رزگارى ته‌واو ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شه‌قامى به‌رزه‌پردى كه‌لار ــ رزگارى، له قۆناغى كۆتاییدایه و له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به رووى شۆفێران ده‌كرێته‌وه، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لاریش رایده‌گه‌یه‌نێت، ته‌نها هه‌ندێك ئیشى هێڵكارى ماوه، دواى ئه‌وه شۆفێران ده‌توانن به‌كارى بهێنن.
ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند، به‌رزه پرده‌كه له قۆناغى كۆتاییدایه و ته‌نها هه‌ندێك ئیشى هێڵكارى ماوه، بۆیه به‌منزیكانه به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ده‌كرێته‌وه و شۆفێران ده‌توانن به‌كارى بهێنن.
وتیشى، كاتێكى ئه‌وتۆى نه‌ماوه، ره‌نگه له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بۆ 10 رۆژى تر به‌شى سه‌روه‌ى بكرێته‌وه و دواتر به‌شى خواره‌وه‌ى كارى تێدا ده‌كرێت.
سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار روونیكرده‌وه، له ئێستادا شۆفێران به‌شى خواره‌وه‌ى شه‌قامه‌كه به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام دواى كردنه‌وه‌ى به‌شى سه‌ره‌وه‌ى ئه‌و پرده، پێویسته شه‌قامه‌كه‌ى به‌شى خواره‌وه ببڕدرێت كه ئێستا به ئاراسته‌ى رزگارى كراوه‌ته‌وه ، چونكه چوار رێیانه و نابێت راسته رێگاى هه‌بێت.
بەرزە پردى كه‌لار – رزگارى، گوژمەكه‌ى 3 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلاره و به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌شیدا تێپه‌ڕیوه كه دیاریكرابوو بۆ تەواوکردنی.
پ ح ع