کوردستانی

زەمالەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین رادەگەیەنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زەمالەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین رادەگەیەنرێت

مەودا میدیا-
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، مامۆستایان و فەرمانبەران  و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە وڵاتی كۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندن پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی خوێندنی ماستەر. 

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، هەر كەسێك ئەو مەرجانەی تێدایە كە دیاریكراوە و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆماری چینی میللی هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو  تێبینیانەی دیاریكراوە دەتوانێت داواكاریی پێشكەش بكات. 

مەرج و رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەك خۆی ئەمەیە، 

مەرج و داواكاری لایەنی كۆماری چینی میللی ئەمانەن: 
1/ بڕوانامەی دەرچوون كە پشتڕاستكرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەكەمان و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و نوسینگەی پشتراستكردنی بڕوانامەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە هەرێمی كوردستان. 
2/ بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەكەم. 
3/ بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاكی كە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پشت راستكرابێتەوە. 
4/ بڕوانامەی تەندروستی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی  پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستكردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان. 
5/ تێستی زمانی ئینگلیزیەكانی وەك تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەك لە زانكۆكەی كە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بووە. 
. 6/ پاسپۆرت كە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ كەمتر نەبێت
7/ سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواكار. 
 بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بكەن 

مەرجەكانی رێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
1/ پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
2/ پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 
3/ پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥ %)كەمتر نەبێت.
4/ ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆ پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكارییەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن.  
5/ داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت. 
6/ كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان. 
7/ كاندیدی سەركەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەكرێت و بۆ وردەكاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن. 
8/ كاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاكی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت. 
9/ پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە (چین) دەبێت. 

تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، دوای پێشكەشكردنی داواكارییەكەیان لە رێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی رۆژی ١٩/٥/٢٠٢٤ ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بكەن ([email protected])

1/ ناوی تەواو وەك ئەوەی كە لە پاسپۆرت نوسراوە 
2/ شوێنی كار 
3/ بەرنامەی پێشكەش كراو  واتە ماستەر 
4/ ئیمێل
5/ تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی كە واتسئاپی لە سەر بێت 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان