گێتی

ره‌نگه‌ ئێران پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ره‌نگه‌ ئێران پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، تاران ره‌نگه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بكاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ژێر رۆشنایی هه‌ره‌شه‌كانی ئیسرائیل.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 18ى نیسانى 2024، ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نیمچه‌ فه‌رمی له‌ زاری فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، باس له‌وه‌ ده‌كات، ئێران ره‌نگه‌ پێداچونه‌وه‌ به‌ "رێبازی ئه‌تۆمی" خۆی بكات، ئه‌وه‌ش له‌ ژێر رۆشنایی هه‌ره‌شه‌كانی ئیسرائیلدا.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، ده‌سته‌كانمان له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ن و دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستنیشانكراون، ناوچه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانیش له‌ نێو هه‌ره‌شه‌كانی ئیسرائیلدا به‌ته‌واوی سه‌لامه‌تن.


هه‌روه‌ها ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، ئێران به‌ مه‌به‌ستى ره‌چاوكردنی ئه‌منی و ره‌چاوكردنی هه‌ره‌شه‌كانی ئیسرائیل، به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی دامه‌زراوه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی له‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ داخستووه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان