کوردستانی

یه‌كێتیی: دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتییان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرده‌وه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیی: دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتییان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرده‌وه‌یه‌

مةودا ميديا-

ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی کۆبووەوە و جەختی لەسەر تەواوکردنی ئامادەکاری یەکێتیی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی کوردستان لە وادەی خۆیدا کردەوە.


راگەیەندراوی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
 
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی هەڤاڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و تەئکیدی  لەسەر تەواوکردنی ئامادەکاری یەکێتیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی کوردستان لە وادەی خۆی لە رۆژی ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ ،کردەوە .

سەرەتای کۆبوونەوەکە کە ئەمڕۆ(١٨-٤-٢٠٢٤) لە هۆڵی کۆبوونەوەکان لە سلێمانی بەرێوەچوو، سەرۆکی یەکێتیی دوا پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی کوردستان ، عیراقی روونکردەوە و هەڵوەستەی لەسەر پێگەی روو لە گەشەکردووی یەکێتیی لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق و ناوچەکە کرد و رایگەیاند، ئەمە بەرئەنجامی یەک گوتاری و یەک دەستی سەرکردایەتیی و راست و دروستیی سیاسەتەکانی یەکێتییە  کە بۆتە جێی ئومێدی میللەتەکەمان  و پشتیوانی دۆستانی ئەزموونەکەمان . 

کۆبوونەوە گفتوگۆی هەمەلایەنە و تێرو تەسەلی لەسەر ئامادەکارییەکانی مەکتەبی هەڵبژاردن  و کاری  لیژنەکان کرد . هەروەک هەڵسەنگاندنی پێویستی  بۆ بەرنامە و گوتاری سیاسیی یەکێتیی لە کەمپینی  هەڵبژاردن لەسەرجەم شار وشارۆچکەکانی هەرێم ئەنجام دا.

هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی بە تێر و تەسەلی بیر و رای خۆیان خستەڕوو،  کە گەشەکردنی ئەزموونی نیشتمانییمان  ، پاراستن و بەهێزکردنی  قەوارەی هەرێمی کوردستان  ، دابینکردنی ژیان و گوزەرانی باشتر بۆ هاوڵاتییان تەنها لە رێی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەوادەی خۆیدا  دێتەدی  کە پەرلەمانێکی بەهێز و حکومەتێکی پتەو و خزمەتگوزار بێنێتە کایەوە ، ئەوەش بۆ راستگۆیی بزوتنەوەی سیاسیی و داهاتووی گەلەکەشمان گرنگە  . بە تایبەتی کە هەڵبژاردنی داهاتوو دەرفەتێکە تا ئاڵوگۆڕی دیموکراتییانە لە دەسەڵات  و نوێبوونەوەی پرۆسەی سیاسیی بکرێت و  لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسیی عیراقیشدا بەسەربەرزیی و یەکریزییەوە پێداگری لەسەر ئیستحقاقە دەستووریی و یاسایی و نەتەوەییەکانی خۆمان بکەین .


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان