کوردستانی
پێویستە هەنگاوه‌كانى گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بگیرێنه‌به‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
مه‌سعود بارزانی، و سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردن و ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق هه‌نگاوه‌كانى كۆمیسیۆن و به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م خوله‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ پێنج شەممه 18ی نیسانى 2024، لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌گه‌ڵ دادوەر عەباس فەرحان حەسەن، سەرۆکی بازنەی هەڵبژاردنی کۆمیسیۆن و دادوەر عامر مووسا محەمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق كۆبووه‌وه.
له كۆبووه‌نه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا لەسه‌ر ئەو هەنگاوانەى کە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامیداوه بۆ هەڵبژاردنی خولى شه‌شه‌مى پەرلەمانی کوردستان، هه‌روه‌ها ئەو هەنگاوانەش کە پێویستە بگیردرێنەبەر لەپێناو گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و ئازاد.
پ ح ع