کوردستانی

شارەوانیی سلێمانى لەسەر داواكاریی و كێشەكانى هاوڵاتییان بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شارەوانیی سلێمانى لەسەر داواكاریی و كێشەكانى هاوڵاتییان بڕیاریدا

مه‌ودا میدیا-

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانى، بەپێی یاساو رێنماییەكان، بڕیاری پێویستیدا  لەسەر ئه‌و داواكاریی و كێشەكانه‌ى كه‌ هاوڵاتییان رووبه‌ڕوویان كردنه‌وه‌.

شارەوانیی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبوونی جێگرو ئەندامانی ئەنجومەن، كارنامەی دانیشتنی ئەنجومەن دەستیپێكرد كە بریتییبوو لە چەند بڕگەیەك، هەروەها چەندین هاوڵاتیی و پارێزەر ئامادەبوون، بۆ گەیاندنی داواكاریی و كێشەكانیان بە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی لە نزیكەوە.

ئه‌وه‌شهاتووه‌، ئەنجومەن گوێبیستی داواكارییەكانیان بوون و بڕیاری پێویستیاندا بەپێی یاساو رێنماییەكان لەسەر بابەتەكانیان، هەروەها چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان گفتوگۆی لەسەركرا، كە  پرۆژەی ساڵانی پێشوون و كێشە و گیروگرفتەكانیان لە دانیشتنی ئەنجومەندا خرایە ڕوو.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان