کوردستانی
تۆمه‌تبارێكى مه‌ترسیدار ده‌ستگیر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
هێزه‌كانیانى ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه كه چوار ئۆتۆمبێلی دزیوه و ته‌قه‌ی له‌مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایش كردووه، هاوكات، بووه‌ته هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتییانیش.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، دوای چاودێری و به‌دواداچوون له‌رۆژی 14ی نیسانی 2024، له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، توانرا تۆمه‌تبارێكی داواكراوی هه‌ڵاتوو له یاسا، له‌دایكبووی 2000 به‌ناوی (پ.ف.ح) ده‌ستگیربكه‌ن.
راشیگه‌یاندووه، تۆمه‌تبار چه‌ندین پێشینه‌ی تاوانی دزیكردنی ئۆتۆمبێل و هه‌ڵكوتانه سه‌ر هاوڵاتییان و سه‌رانه وه‌رگرتن و ته‌قه‌كردن له‌مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی هه‌بووه و له‌سه‌ر رێگای (ناحیه‌ی شۆڕش و سه‌نگاو و قه‌زای كه‌لار) به‌زه‌بری چه‌ك چه‌ندین ئۆتۆمبێلی له‌هاوڵاتییان سه‌ندووه و بووه‌ته هۆی دروستكردنی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای هاوڵاتییان و رێبوارانی سنووره‌كه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، دوای ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار و دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان، سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێله دزراوه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی رۆژئاوا راده‌ستی خاوه‌كانیان كرانه‌وه.
ئاسایش ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌كانی (443, 441, 446) له‌یاسای سزادان ده‌ستگیركراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
پ ح ع