کوردستانی
ئه‌گه‌ر پارتى وا بكات مامه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێم خراپ ده‌بێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، پارتى چه‌ند تێبینی و داواكارییهكى هه‌یه و داواى دواخستنى واده‌كه‌ى ده‌كات، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاساییش له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پارتى شتێكی ده‌وێت له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه بێت، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت بۆ ناوبانگى كوردستان و مامه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
دارا سێكانیانى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایی له په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا ده‌ڵێت، پارتى ئه‌گه‌رچى تێبیننیشی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن به‌ڵام ده‌بوایه هاوكارى پرۆسه‌كه بووایه، چونكه پێشتریش هه‌روا هه‌ڵبژاردن كراوه كه به دڵى لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتدار، هه‌ردوو حزبى یه‌كێتیی و پارتى بووه و ئۆپۆزسیۆنیش به دڵى نه‌بووه ، كه‌چى هه‌ر به‌شداریش بووه.
وتیشى، پارتى شتێكی ده‌وێت له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیانه بێت، ئه‌مه‌ش لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت بۆ ناوبانگى كوردستان و په‌یوه‌ندى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و مامه‌ڵه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌مه له كاتێكدایه، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاندووه، ناكرێ لەو وادەیەی بۆ هەڵبژاردن دیاریكراوە، هەڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بەڕێوەبچێت و دواخستنی هەڵبژاردن بۆ چەند مانگێك زۆر گرنگترە لەوەی هەڵبژاردنێك بەڕێوە بچێت كە تێیدا مافی دەنگدەران و پێكهاتەكان پێشێل كرابێت
پ ح ع