گێتی
كۆبوونه‌وه‌ى عیراق و ئه‌مەریكا ده‌ستكه‌وتى گرنگى هه‌بووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئه‌نجانى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ جۆ بایدن ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، گفتوگۆمان لەسەر رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان عیراق و ئەمەریکا کرد و دەبێـت هه‌موو بەندەکانی چالاک بکرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، لە ئەمەریکا کارمان لەسەر هه‌ر یه‌كه له دۆسییە گرنگه‌كانى وه‌ك کەرتی وزە و گاز و بەکارهێنانی بۆ بواری کارەبا كرد و هه‌روه‌ها لەگەڵ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش له كۆبوونه‌وه‌ماندا باسمان لە بانکە سزادراوەکان کردووە و لیژنەیەکی هاوبەشمان پێکھێناوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکە.
وتیشى، وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا شایەتی ئەوەی داوە کەرتی بانکی و بانکەکان لە عیراق گەشەیان کردووە.
هاوكات سودانى ئه‌وه‌شى وت، جەختمان کردووە لە وەستاندنی جەنگی غەززە کە کێشەی گەورەی لە ناوچەکە دروستکردووە و لە ئێستادا گەلانی عیراق پێکەوە کاردەکەن و توانیویانە بەسەر تیرۆردا سەرکەون.
روونیشیكرده‌وه، ئێمە پێویستمان بە ئەمەریکا هەیە لەهەموو کەرتە جیاوازەکاندا، چونکە ئەمەریکا وڵاتێکی پێشکەوتووە بۆیه ئێمە دەتوانین لەیەک کاتدا پەیوەندیمان لەگەڵ ئەمەریکا و ئێران‌دا هەبێت و رۆڵمان هەبێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان و عیراق توانیویەتی رۆڵی باش ببینێت لە نزیککردنەوەی ئێران و وڵاتانی تر‌ى کەنداو.
پ ح ع