تەندروستی
چهند بڕیارێك له بهرژهوهندى تهندروستیی هاوڵاتییان دهركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، به فهرمانێك چەند بڕیارێكى لە بەرژەوەندیی تەندروستیی هاووڵاتییان دەرکرد.
دەقی فەرمانەكە:
دوابەدوای هەردوو فەرمانی وەزاریمان ژمارە (2949)لە 17/5/2022 و (7620) لە 15/11/2023 پاڵپشت بە مادەی (2) بڕگەی (3) لە یاسای وەزارەتی تەندروستيی ژمارە (15) ی ساڵی 2007 لە پێناو بایەخدان بە خزمەتگوزاریی چاودێریی بەرایی تەندروستيی بە تایبەت چاودێریی دایكایەتی و منداڵان، بە مەبەستی ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكان كە ریكلام بۆ تەواوكەری خۆراكی تایبەت بە منداڵانی تەمەن (یەک تا 10)ساڵی دەكەن بڕیارمان دا كە هاوشێوەی شیری منداڵان مامەڵەی لەگەڵ بكرێت بەم شێوەیەی خوارەوە:
1 پێویستە لە سەر كارمەندانی نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان، رێنوێنی دایكان بكەن تاوەكو شیری دایك بدەن بە كۆرپەكانیان.
2 بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە كە هیچ جۆرە شیرێك یان تەواوكەری خۆراكی لە نەخۆشخانەكانی لەدایكبوون و بنكە تەندروستییەكان و سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان بدرێ بە هاووڵاتییان.
3- بوونی (مروج)ی كۆمپانیاكان لە نەخۆشخانەكانی حكوومی و ناحكوومی، سەنتەرەكانی كوتانی منداڵان و هەر داودەزگایەكی تەندروستيی، ریكلامكردن بۆ شیر یان تەواوكەری خۆراكی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە.
4 هەر پزیشكیك یان كارمەندێكی تەندروستی یان فەرمانبەرێك، ریكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكات، رێكاری یاسایی تووندی بەرانبەر دەکرێت بە سزادان و گواستنەوەی لەو شوێنە.
5 هەر خۆبەخشێك كار لەگەڵ كۆمپانیای شیر یان تەواوكەری خۆراكی بكات كۆتایی بە راژەكەی بهیێنرێ و رێكاری یاسایی بەرانبەر بگیرێتە بەر.
6 بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان لە كافتریای نەخۆشخانەكان بفرۆشرێت و ریكلام بۆ هەر كۆمپانیایەك بكرێت، لە كاتی سەرپێچیدا جگە لە رێكاری یاسایی كۆتایی بە گرێبەستەكەی دەهێنرێت.
7 هەر چالاكییەكی زانستی کە لەلایەن كۆمپانیاكانی شیر و تەواوكەری خۆراكی منداڵان ڕێك دەخرێت، پێویسە رەزامەندی پێشوەختەی لە وەزارەتی تەندروستيی، بەشی چاودێریی خۆراك وەربگیرێت، نابێت هیچ فەرمانبەرێكی سەر بە وەزارەتی تەندروستيی بەشداری لەم چالاكییانە بكات، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی تووندیان بەرانبەر دەگیرێتە بەر.
8. بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و لێپرسراوی كارگێڕی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستیيەكان، بەرپرسن بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە، بە پێچەوانەوە رێكاری یاسایی تووند لە بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.
پ ح ع