کوردستانی

نمەباران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هەورەتریشقەشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نمەباران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌ و هەورەتریشقەشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و  سبەینێ لە هەندێک كات و شوێن نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت كه‌ هەورەتریشقەشى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کەشناسیی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هەرێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەوری جیا جیا و لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

له‌باره‌ى سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌شه‌وه‌، رایگه‌یاندووه‌، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لە هەندێک کات و شوێندا نمەبارانی پچڕ پچڕ دەبێت، هەندێک جاریش تاوەباران و هەورەتریشقەشى لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 28

سلێمانی: 25

دهۆک: 26

کەرکوک: 29

هەڵەبجە: 27

زاخۆ: 26

سۆران: 24

حاجی ئۆمەران: 16

گەرمیان: 31

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان