کوردستانی

ته‌رمى كه‌سێك له‌به‌رده‌م كافتریا دۆزرایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌رمى كه‌سێك له‌به‌رده‌م كافتریا دۆزرایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دۆزینه‌وه‌ى تەرمی پیاوێكى ته‌مه‌ن 45 ساڵ، لە بەردەم کافتریایەک راده‌گه‌یه‌نێت، کە پێدەچێت جەڵتە لێیدابێت.

سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی، ئاشكرایكرد، تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ، بە ناوی سەلام سەلمان، لە بەردەم یەکێک لە کافتریاکانی سلێمانی دۆزراوەتەوە کە خەڵکی ناوەڕاست و خوارووی عیراقە.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تیمەکانی بەڵگەی تاوان گەیشتوونەتە لای تەرمەکە و دەرکەوتووە هیچ ئاسەوارێکی لێدان و ئەشکەنجەدانی پێوە نییە.

روونیشیكرده‌وه‌، كه‌سه‌كه‌ زۆر رشاوەتەوە و پێدەچێت جەڵتە لێیدابێت.


پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان