کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە ئامادهسازیی كردووه بۆ دهستگیركردنى ئهم جۆر كهسانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردە رایدهگهیهنێت، لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی نیشتیمانیی و تاقیكردنەوە گشتییەكان، ئامادەسازیی كراوه بۆ رووبەڕووكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێی سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن .
لە راگەیەندراوێكدا كه ئەمڕۆ شەممه 20ی نیسانى 2024، بڵاوبووهتهوه، وەزارەتی پەروەردەى حكومهتى ههرێم رایگهیاندووه، لە چوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ بەرێوەچوونی تاقیكردنەوەی نیشتیمانیی و تاقیكردنەوە گشتییەكان ، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەكانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەكات بۆ رووبەڕووكردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێی سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندكاران فریوبدەن .
راشیگهیاندووه، پەیجێك هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆماركراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە لەسەر سكاڵای وەزارەتی پەروەردە كەسانێك گیران.
وەزارەتی پەروەردە، له راگهیهندراوهكهیدا داوا لە قوتابیان و خوێندكاران دەكات بەهەموو جۆرێك دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن ، هەروەها هەر كەسێكیش ئەو كارانە بكات هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بەتایبەت ساڵی پار رووبەڕووی یاسایی دەكەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیكردنەوەكانیش بێت.
پ ح ع