کوردستانی
له دواى مانگێك تەرمی سێیەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
ئەمڕۆ شەممە 20ى نیسانى 2024، دواى مانگێك له گهڕان، تەرمی سێیەم خنکاوی لافاوەکەی دهۆک لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ، دۆزرایهوه.
عەمید حەسەن خورشید، بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاشكرایكرد،تیمەکانیان توانییان دوای مانگێک لە گەڕان، لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ، تەرمی ئەو گەنجە ئێزدییە بدۆزنەوە کە لە رۆژی 19ى ئازارى 2024، لە سنووری ناحیەی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل لافاو بردبووی.
وتيشى، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
گەنجە خنكاوهكه، تەمەنی 15 ساڵە و ناوی رۆژڤان ئیدریس،ە.
پ ح ع