کوردستانی
"ئەمساڵ تەواو دەکرێت".. کارکردن لە جووتسایدى كه‌لار - سلێمانى دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
پرۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار _ سلێمانى تێیدا ده‌ستبه‌كاركردن كرایه‌وه و خاوه‌نى كۆمپانیاى جێبه‌جێكاریش رایده‌گه‌یه‌نێت، كارى پرۆژه‌كه له 30% ماوه، ئه‌گه‌ر نه‌بوونى بودجه په‌كيان نه‌خات ئه‌وا له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو ده‌كه‌ن.
عوسمان حه‌مه‌سه‌عید، خاوه‌نى كۆمپانیاى بێشكان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى كردین و به‌ڵێنى پێداین بودجه‌مان بۆ خه‌رج بكرێت و رێگه نه‌دات ئه‌و پرۆژه‌یه بووه‌ستێته‌وه".
وتیشى "له‌سه‌ر به‌ڵێنى ئه‌و، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ده‌ستمان به كاركردن كردووه‌ته‌وه له پرۆژه‌كه و له هه‌موو به‌شه‌كان كارى تێدا ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "پرۆژه‌ى جووتسایدى كه‌لار_ سلێمانى به رێژه‌ى 70% ى ته‌واو بووه و ته‌نها له 30% ماوه، ئه‌گه‌ر نه‌بوونى بودجه په‌كمان نه‌خات له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا سه‌رجه‌م كاره‌كانى ته‌واو ده‌كه‌ین".
پ ح ع