ئابووری

جارێكى تر نرخى مریشك هه‌رزانبووه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێكى تر نرخى مریشك هه‌رزانبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى رابردوو نرخى مریشك له‌ بازاڕه‌كاندا به‌رزبووه‌وه‌، جارێكى تر نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبوو.

رێژین قادر، مریشكفرۆش به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى مریشك له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌رزانبووه‌ته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه‌ كێڵگه‌كان مریشكێكى زۆریان به‌رهه‌مهێناوه‌".

وتیشى "نرخى یه‌ك كیلۆ مریشك له‌ كێڵكه‌كان به‌ 2700 دیناره‌ و له‌ بازاڕ به‌ 2900 دینار ده‌گاته‌ ده‌ستى هاوڵاتییان".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر مریشك زۆربێته‌وه‌ ره‌نگه‌ جارێكى تر نرخه‌كه‌ زیاتر دابه‌زێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو نرخى مریشك تا چوار هه‌زار دینار رۆشت".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە