کوردستانی

كۆڵبه‌رێكى تر له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێكى تر له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ كوژرا

مه‌ودا میدیا-


کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سەیوان دەست ئەفکەن، خەڵكی شاری مەریوان، بە تەقەی هێزەكانى سوپاى پاسداران لە سنووری تەتەی هەورامان گیانی لەدەست دا.

میدیاكانى رۆژهه‌ڵات بڵاویانكرده‌وه‌ " هێزەكانى سوپاى پاسدارانى ئێران بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت تەقەیان لەو کۆڵبەرە کردووە".

"ئەو کۆڵبەرە خەڵكی گوندی دەرەپەمانى سەر بە شاری مەریوان، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە".

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ى رابردوو کۆڵبەرێک بە ناوی ئومید سەعیدی، دانیشتووی شارى سنە بە تەقەی پاسداران لە سنووری بەستامی سەقز گیانی لەدەست دا.

به‌پێى ئامارێكیش له‌ ماوه‌ى دوو مانگى رابردوو 15 كۆڵبه‌ر كوژراون و ده‌یان كۆڵبه‌رى تریش برینداربوون.


ع،ه

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان