کوردستانی

ئاوه‌ڕۆى شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود چاره‌سه‌رده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوه‌ڕۆى شه‌قامى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود چاره‌سه‌رده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى رایگه‌یاند، به‌هۆى پچڕانى بۆرى به‌شێك له‌ ئاوه‌ڕۆى بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود له‌ سلێمانى كێشه‌ دروستبووه‌.

سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌ "بەهۆی پچڕانی بۆری بەشێک لە ئاوەڕۆی  شەقامی بازنەیی مەلیک محموود کێشە بۆ شەقامەکە دروست دەبێت بە تایبەت لەکاتی باران باریندا".

باس له‌وه‌شكراوه‌ " بەشی ئاوەڕۆی شارەوانیی سلێمانی چەند رۆژێکە لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەدان بەڵام بەهۆی بونی کێبڵی کارەبا و ئینتەرنێت کارەکە دواکەوتووە".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو "تیمەکانمان هەستان  بەگۆڕینی بۆری ئاوەڕۆکە و دروستکردنی بۆکس بۆ ئاوڕۆکەوە بەستنەوەی بەئاوەڕۆی صندوقی کە دەکەوێتە ژێر شەقامی سەرەکی شه‌ست مه‌ترى و لە ماوەیەکی کەمدا شەقامەکە چاکدەکرێت و قیرتاودەکرێتەوە".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان