ئابووری
وه‌زاره‌تى كاره‌با: 18 كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ینه هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌مبووه‌ته‌وه و پێدانى كاره‌با زیادبووه.
ئومێد ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا پله‌كانى گه‌رما به‌رزبوونه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه خواست له‌سه‌ر كاره‌باى نیشتمانیی كه‌مبووه‌ته‌وه".
باسى له‌وه‌شكرد "ئێستا خه‌ڵك ئامێرى گه‌رمكه‌ره‌وه به‌كارناهێنن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى كاره‌باى زیاتر بدرێته هاوڵاتییان".
وتیشى "رۆژانه 18 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێته هاوڵاتییان، له هه‌ندێ ناوچه‌ش له سه‌روى ئه‌وه‌وه كاره‌بایان پێده‌درێت، به‌رهه‌مهێنانیش له‌نێوان 3500 بۆ 4000 هه‌زار مێگاوایته".
ع،ه