کوردستانی

دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانكۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دیداری ساڵانەی ئەنفال لە زانكۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-
سەنتەری جینۆسایدی زانكۆی گەرمیان لە 36 هەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفال و كۆمەڵكوژیی گەلی كورد دیدارێكی تایبەت بە ناوی دیداری ساڵانەی ئەنفال بەڕێوەدەبات كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت. 

دكتۆر ئومێد بەرزان، بەڕێوەبەری سەنتەری جینۆساید لە زانكۆی گەرمیان بە مەودا میدمیای راگەیاند "بۆ ئەمساڵ و لە دەستپێكی كردنەوەی سەنتەرەكەیان دیدارێكی تایبەت بۆ ساڵیادی تاوانی ئەنفال بەڕێوەدەبەن كە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت.  

وتیشی "رۆژی یەكەمی دیدارەكە تایبەت دەبێت بە چەند چالاكییەكی زانستی لە وانەش نمایشكردنی فیلمی دیكۆمێنتاریی حیكایەتی هەرمان، بڵاوكردنەوەی گۆڤاری جینۆسایدی زانكۆی گەرمیان و دوو پانێڵ، رۆژی دووەمیش تایبەت دەبێت بە چەند چالاكییەكی رۆشنبیریی و هونەریی وەك، نمایشی شانۆیی، ناساندنی كتێب و خوێندنەوەی شیعر"

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "دیدارەكە لە رۆژانی 23 و 24ی ئەم مانگە لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و هونەری گەرمیان لە شاری كەلار لە كاتژمێر 9:30ی بەیانی بەڕێوەدەچێت" 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان