کوردستانی
له‌سه‌ر كوشتنه‌كه‌ى هاوسه‌ر و براكه‌ى له سێداره ده‌درێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دادگای تاوانەکانی دوو، لە پارێزگاى دهۆک له سه‌ر كوشتنى ئەرکان خەیرەدین، له لایه‌ن ھاوسهرى و براكەی خۆیه‌وه، سزای لە سێدارەدان بۆ ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ده‌رده‌كات.
دواى ئه‌وه‌ى ئەرکان خەیرەدین، کارمەندی ئاسایش له رۆژی 28ى تشرینی یەکەمی 2023، ته‌رمه‌كه‌ى له ماڵه‌كه‌ى خۆیدا لە بەردەڕەش دۆزرایه‌وه و ده‌ركه‌وت له لایه‌ن هاوسه‌ر و براكه‌ى خۆى كوژراوه، تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كران.
له دادگا، تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
ھێرش رەشید، پارێزەر ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "ئەو بڕیارەی دادگا دەچێتە دادگای تەمیز" و پێشبینی دەکات بڕیارەکە پەسند بکرێت، "چونکە ھەموو بەڵگەکان بەردەستن و تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە".
پ ح ع