کوردستانی

وه‌فدێكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌فدێكى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت "پێویسته‌ پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران لەسەرتاسەری عیراق یەک شێوە بێت، و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "به‌ مەبەستی پاڵپشتیکردنی جوتیارانی هەرێم، بڕیاردرا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی تایبەتمەندی تەکنیکی وەزارەتمان، سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عیراق بکرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێم رایگه‌یاندووه‌، وەزیری کشتوکاڵ و ستافێکی باڵای وەزارەت، لەگەڵ سوزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی عیراق و وەفدێکی تایبەت لە وەزارەتی کشتوکاڵی عیراق و نوێنەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێم لە بەغدا کۆبوونەوە.

راشیگه‌یاندووه‌، بەمەبەستی تاوتوێکردنی پلانی وەرگرتنی گەنم و رووبەری داچێنراوی گەنم و رێژەی پێشبینیکراو بۆ بەرهەمی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستاندا، جەختکرایەوە پێویستە هەموو ئەو بڕە گەنمە وەربگیرێت لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمساڵ بەرهەمدێت و هەمان مامەڵەی یەکسان لەنێوان جوتیارانی هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عیراق هەبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو، داتاو و بەرچاو روونی و کارئاسانی و زانیاریی پێویست خراوەتە بەردەستی لێژنە پەیوەندیدارەکان ، کە لەمیانی سەردانە مەیدانیەکانیان بۆ شارەکانی هەرێمی کوردستان ، کە هاتوون بۆ بینینی راستەوخۆی رووبەری داچێنراو و رێژەی پێشبینیکراو بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ.

ئه‌وه‌ش هاتووە، بڕیاردرا بە سەرۆکایەتی وەفدێکی تایبەتمەندی تەکنیکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بازرگانی عیراق بکرێت، بۆ مەبەستی پاڵپشتیکردنی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەیەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت هاوشێوەی جوتیارانی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق.

هه‌ر بەپێی داتا و بەدواداچوونەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم،  ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیۆن دۆنم زەوی داچێنراوە و پێشبینی رێژەی بەرهەمێکی زۆر باشدەکرێت، بەرەچاوکردنی کەشوهەوا و دابارینێکی زۆرباش لەوەرزی ئەمساڵدا.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ سەرەتای ئەم مانگەوه‌  دەستکراوه‌ بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە عێراقو بڕیاریشه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامبێت. 

پ ح ع 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان