کوردستانی
بارزانی له سه‌پاندنى "بابەتی نامۆ" پاڵپشتی ئێزدییه‌كانه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رۆحانیی ئێزدی، سه‌ردانى مەسعود بارزانی، سەرؤكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد و چه‌ند داوایه‌كیان ئاراسته‌ى بارزانى كرد.
له دیداره‌كه‌یاندا مه‌سعود بارزانی، رایگه‌یاندووه "بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی خوشک و برایانی ئێزدی دەکات و رێگە نادات بابەتی نامۆ بەسەر ئێزدییەکاندا بسەپێندرێت".
له به‌رانبه‌ردا، وه‌فدى میوان، داوایان لە مه‌سعود بارزانی، کرد کە لە پاڵپشتیکردنی داواکانیان بەردەوام بێت و "رێگری بکات لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە بە نیازن پەرتەوازەیی بخەنە ناو ئێزدییەکان".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی 15ى ئه‌م مانگه، سالم نەجمان بەگ، کە لە بنەماڵەی میرانی کوردانی ئێزدییە، لە پارێزگاى بەغدا وەکو میر، ناسێنراوە و رێوڕەسمێکی بۆ سازدرا، ئەم بابەتەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا ھێنا.
هاوكات، جەھوەر عەلی بەگ، بریکاری میرى کوردانی ئێزدی لە جیھان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه "دانانی ھەر کەسێک بە ناوی میر رەتدەکەینەوە، بێجگە لە میر حازم".
پ ح ع