ئابووری
له‌م مانگه‌دا گۆڕانكاریی له‌به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ ده‌ستیانكردووه به دابه‌شكردنى به‌شه خۆراكى مانگى سێ و گۆڕانكارى له دوو به‌شه‌خۆراكیش كراوه".
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ده‌ستمانكرد به دابه‌شكردنى به‌شێكى به‌شه‌خۆراكى مانگى سێ كه ته‌نها شه‌كرمان دابه‌شكرد، به‌ڵام سبه‌ینێ به ته‌واوى ده‌ستپێده‌كه‌ین" .
له‌باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیشه‌وه وتی "به‌شه‌خۆراكى برنج، گۆڕانكارى تێدا كراوه به شێوه‌یه‌ك پێشتر بۆ هه‌ر كه‌سێك سێ كیلۆگرام بوو، به‌ڵام ئێستا بووه به دوو كیلۆ و نیو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هه‌روه‌ها گۆڕانكارى له بڕى دۆشاوى ته‌ماته‌ش كراوه كه پێشتر 400 گرام بوو، به‌ڵام ئێستا بووه به 800 گرام و هه‌ردوو مانگى سێ و مانگى چوار پێكه‌وه دابه‌شده‌كه‌ین".
پ ح ع