ئابووری
سبه‌ینێ پرۆسه‌ى ته‌وتین كردنى مووچه هه‌نگاوێكى تر ده‌چێته پێشه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سبه‌ینێ، به‌رێوه‌به‌رانى بانكه‌كانى ره‌شید و رافیده‌ین ده‌چنه په‌رله‌مانى عیراق و ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "پرسى ته‌وتین كردنى مووچه‌ی مووچه‌خۆرانیان رووبه‌ڕوو ده‌كه‌نه‌وه و پێویسته ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وانه بۆیان روونبكه‌نه‌وه، چ له رووى سستى پرۆسه‌كه یان هه‌ر بابه‌تێكى تر".
غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "بانگهێشتكردن و هاتنى به‌رێوه‌به‌رانى بانكى ره‌شید و رافیده‌ین بۆ په‌رله‌مان له به‌رمه‌بناى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه دێت سه‌باره‌ت به ته‌وتین كردنى مووچه".
وتیشى "سبه‌ینێ، ئه‌و به‌رێوه‌به‌رانه دێنه په‌رله‌مان و پێویسته ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وانه بۆ په‌رله‌مان و لیژنه‌ى نه‌زاهه روونبكه‌نه‌وه، سه‌باره‌ت به سستى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه یان هه‌ر بابه‌تێكى تر، كه له‌پاڵ روونكردنه‌وه‌كانیش چه‌ندین خاڵى تر گفتوگۆى له‌باره‌وه ده‌كرێت".
زیاتر وتى "ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه، لایه‌نى جێبه‌جێكار كه حكومه‌ته ده‌بێت په‌یوه‌ست بێت به بڕیاره‌كه‌ى دادگاوه و یه‌كێك له ئه‌ركى په‌رله‌مانیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت چاو‌دێر بێت، به‌تایبه‌ت پرسى ته‌وتین كردنى مووچه كه به ئاڵۆزى ماوه‌ته‌وه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و عیراق".
له‌باره‌ى پێشبینییه‌كانیشى بۆ ئه‌نجامێكى باش بۆ مووچه‌خۆران، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كێتى، روونیكرده‌وه "هیچ هه‌نگاوێك نییه چ دادگا، چ په‌رله‌مان بیگرێته‌به‌ر و حكومه‌ت به‌هێزتر نه‌كات له باشتر به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى خۆى.
بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه، به‌رێوه‌به‌رانى هه‌ردوو بانكى ره‌شید و رافیده‌ین له سه‌ر بنگهێشتكردنیان، بچنه په‌رله‌مانى عیراق و گفتوگۆ له باره‌ى پرسى ته‌وتین كردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
پ ح ع