ئابووری
نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی تۆماركرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕە داراییەكاندا بۆ 2,360 دۆلار دابەزی.
هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەرپرسانی بانكی ناوەندیی ئەمریكا رایانگەیاند، پەلە ناكەن لە دابەزاندنی سوودی بانكیی بەهۆی ئەوەی هێشتا هەڵاوسان لەو وڵاتە دوورە لە ئامانجی بانكی ناوەندی كە 2%ە
ئەوەش لە كاتێكدایە كە نرخی زێڕ لە ماوەی مانگی رابردوودا بەهۆی ئەگەری پێكدادانی نێوان ئێران و ئیسرائیل خۆی گەیاندە 2,430 دۆلار و بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد، بەڵام هێوربوونەوەی گرژییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل جارێكی تر بوویەوە بەهۆی دابەزینی نرخی زێڕ.
ئ.پ