کوردستانی

ئەمڕۆ یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ یادی 126 ساڵەی رۆژنامەگەریی كوردییە
ئەمڕۆ 22ی نیسان 126 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر دەرچوونی یەكەم رۆژنامەی كوردیدا.

رۆژی 22 ی نیسانی 1898 یەكەم ژمارەی رۆژنامەی كوردستان لە شاری قاهیرەی پایتەختی میسر لە ئاوارەییدا لە لایەن میقداد بەدرخان‌ و عەبدولڕەحمان بەدرخانی برای لە چاپخانەی (دار الهلال) لە قاهیرە بە یارمەتی نوسەری ناوداری عەرەب جۆرج زێدان چاپكرا و بوو بە یەكەم رۆژنامەی كوردی لە مێژووی رۆژنامەگەریی كوردیدا. 

هۆكاری دەركردنی رۆژنامەی كوردستان لە لایەن میقداد مەدحەت بەدرخانەوە لە میسر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەو سەردەمەدا هیچ هێز ‌و دەسەڵاتێك نەبووە پشتگیری لە كورد بكات، لەو سەردەمەشدا میسر لە دەسەڵاتی عوسمانییەكان یاخیبوو، ئازادیی لەو وڵاتەدا بوونی هەبوو، هەربۆیە بنەماڵەی بەدرخانییەكان قاهیرەیان بە شوێنێكی گونجاو زانی بۆ دەركردنی رۆژنامەكەیان، بەڵام كاتێك دەوڵەتی عوسمانی پێی زانین، رۆژنامەكە گوازرایەوە بۆ ئەوروپا. 

میقداد مەدحەت بەدرخان كوڕی‌ میر بەدرخان پاشایە، ساڵی‌ لەدایكبوون‌و كۆچی‌ دوایی‌ نەزانراوە، ساڵی‌ 1891 چووەتە میسر، ساڵی‌ 1898 لەقاهیرە یەكەم ژمارەی لە یەكەم رۆژنامەی كوردی بڵاوكردووەتەوە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان