کوردستانی
لە سلێمانی رۆنی خۆماڵیی ساختە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی قایمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی باڵای قائیمقامیەت لە ماڵێكدا دەستیان بەسەر كۆمەڵێك كەرەستەدا گرتووە كە بۆ ساختەكردنی رۆن و فرۆشتنی بە ناوی رۆنی خۆماڵییەوە بەكارهاتووە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر سكاڵای هاوڵاتییان و دوای بەدواداچوون بۆ ساختەكردنی جۆرە رۆنێك كە لەلایەن هاوڵاتییانەوە خواستی زۆری لەسەرە، بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەماڵێكدا لە گەڕەكی گوڵەباخی نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش، دەستیان بەسەر بڕێكی زۆر رۆندا گرتووە.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەكاتی پشكنین بۆ شوێنەكە دەركەوتووە هیچ یەكێك لە مەرجەكانی تەندروستی و رێنماییەكانی دیكەی كاركردنی تێدا نەبووە، تانكی سەربانیشی بۆ تێكەڵكردنی دوو جۆر رۆن بەكارهێناوە.
باس لەوەشكراوە، چەندین مۆر و ئامێری درووستكردنی بەروار و لێبڵی بەكارنەهاتوو و پرنتەر و ئامێری كەپسكردنی سەری دەبە و چەندین دەبە و مەنجەڵی فافۆن دەستیان بەسەرداگیراوە كە لە كاری ساختەكردنەكەدا بەكاریانهێناوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەی قایمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، ئەو كەسانە دوای تێكەڵكردنی رۆنەكان كردوویانەتە دەبەی تایبەتەوە و بە رۆنی خۆماڵی بە نرخێكی گرانتر بە هاوڵاتییانیان فرۆشتووەتەوە.
ئ.پ