ئابووری

نرخی مریشك هەرزان دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی مریشك هەرزان دەبێت
مەودا میدیا-
بە هۆی زۆریی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دادەبەزێت. 

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند" ئەمڕۆ نرخی كیلۆیەك مریشك لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 2,500 دینار"  

وتیشی" هۆكاری هەرزانبوونی مریشك بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە، یەككەمیان زۆربوونی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكانە لەم كاتەدا و دووەمیشیان نەناردنی بەرهەمی كێڵگەكانە بۆ ناوەڕاست و خوارووی عیراق، چونكە لەم كاتەدا عیراق خۆیشی بەرهەمی زۆرە"

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد" هەركاتێك كە خواست لەسەر مریشك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق زیاد دەبێت و نرخی مریشك بەرز دەبێتەوە، ئەوان رێگە نادەن كە ناردنی مریشكی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو ناوچانە هەڕەمەكیی بێت، بەڵكو سنورێكیان دیاریكردووە كە هیچ كەسێك ناتوانێت لەو رێژە دیاریكراوە زیاتر هەناردە بكات. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە