کوردستانی

پارتی دواین وەڵامی یەكێتی و بەغدا دەداتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارتی دواین وەڵامی یەكێتی و بەغدا دەداتەوە
مەودا میدیا-
بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی حزبەكە كۆببێتەوە و دواین وەڵامی یەكێتی و بەغدا لە بارەی هەڵبژاردنەوە بدەنەوە. 

بەپێی زانیارییەكان، چەند پرسێكی گرنگ و تایبەت لە كۆبوونەوەكەی سەركردایەتی پارتیدا بڕیاری لە بارەوە دەدرێت بە تایبەتیش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. 

چاوەڕێش دەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا پارتی دواین وەڵامی رەسمیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و بەرپرسانی دادوەریی عیراق و بەرپرسانی بەغدا بداتەوە لەسەر پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. 

بەپێی ئەو وادەیەی كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دیاریكردووە بڕیارە لە 10ی حوەزیرانی  2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت، بەڵام تا ئێستا پارتی لیستی كاندیدەكانی نەداوەتە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عیراق و هیچ هەڵوێستێكی رەسمیشی لەو بارەیەوە نەبووە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە