ئابووری

هێلكه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌رزانبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێلكه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌رزانبوو

مه‌ودا میدیا-

نرخى هێلكه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا هه‌رزانبوو، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى دێت به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد له‌ زستانى ئه‌مساڵ.

رێبوار كه‌ریم، خاوه‌نى ماركێت به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "نرخى هێلكه‌ دابه‌زینى به‌رچاوى تۆماركردووه‌، له‌كاتێكدا زستانى ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كه‌ به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌".

وتیشى "ئه‌م زستانه‌ یه‌ك كارتۆن هێلكه‌ى جۆرى سپى گه‌یشته‌ 70 هه‌زار دیناره‌، ئێستا دابه‌زیووه‌ بۆ 40 هه‌زار دینار، به‌تاكیش 7 هێلكه‌ به‌ هه‌زار دیناره‌".

لاى خۆیه‌وه‌ نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌رزانبوونى نرخى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رماو هاتنى وه‌رزى گه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

هه‌روه‌ها وتى "له‌ زستاندا خواست له‌سه‌ر هێلكه‌ زۆره‌ و خه‌ڵك زۆر به‌كاریده‌هێنن به‌هۆیه‌وه‌ گران ده‌بێت، له‌ هاویندا خواست كه‌مده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ نرخه‌كه‌ى هه‌رزان ده‌بێت، له‌ ئێستاشدا خواست له‌سه‌ر هێلكه‌ زۆر كه‌مه‌ و به‌رهه‌مێكى زۆریش له‌ بازاڕدایه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان